گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

عێراق بەرزترین ئاستى داهات و هەناردەى نەوتى تۆمارکرد

2022.03.04 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەرزترین ئاستى داهات و هەناردەى نەوتى تۆمارکرد

ناس کورد-

کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" راگەیاند، مانگى رابردوو بەرزترین ڕێژەى هەناردە و داهاتى نەوت تۆمارکراوە لەماوەى دوو ساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى کۆمپانیاکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، عێراق لەمانگى شوباتدا رۆژانە 3.314 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە کە 112 هەزار بەرمیلى زیاترە لەمانگى رابردوو.

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، داهاتى نەوت بەرزترین بووە لەساڵى 2014 ەوە بەرێژەى 8.54 ملیار دۆلار، ئەوەش دواى هەناردەکردنى بڕى پێویستى نەوت لەبەسرە و کەرکوک.

 

سۆمۆ پێشبینیکردووە داهاتى مانگى ئازار زیاتر بێت لەمانگى شوبات، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتەوە.