گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان دەکرێت ڕووداوی کوشتنەکە سیاسی بێت

میدیایەکی ئەمریکی: کارمەندە کوژراوەکەی تورکیا ئەندامی میت بووە

2019.07.20 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
میدیایەکی ئەمریکی: کارمەندە کوژراوەکەی تورکیا ئەندامی میت بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد میدیایەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کارمەندە کوژراوەکەی تورکیا لە هەولێر کارمەندی کونسوڵخانە نەبووە و بەڵکو ئەندامی دەزگای هەوڵگری تورکیا، میت بووە. . سایتی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، عوسمان کۆسێ بەرپرسێکی میت بووە لە هەرێمی کوردستان و دۆسیەی ئێرانی بەدەستەوە بووە، جێگری سەرۆکی کونسوڵی تورکیا نەبووە. . بەپێی زانیارییەکانی ئەلمۆنیتۆر کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، عوسمان کۆسێ ماوەی شەش مانگ بووە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لە کاتی تەقەکردنەکەدا کارمەندی کونسوڵخانەکە نەبوون. . سەرچاوەکەی ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەداوە، "گومانی زۆر دەکرێت ڕووداوکە سیاسی بێت، بەوپێیەی هیچ کەسێک لە بەر چاوی ئەو هەموو کامێرای چاودێرییە ئەو کارە ناکات." . سایتە ئەمریکیەکە ئەوەشی نووسیوە، تورکیا لە هەرێمی کوردستان، تۆڕێکی فراوانی سیخوڕی بۆ چاودێری کردنی جموجوڵەکانی پەکەکە و هاوکارەکانیان بەڕێوەدەبات. . هەروەها ئاماژەی بە ڕفاندنی دوو ئەندامەکەی میت کردووە کە پێشتر لە ساڵی 2017 لە ئۆپراسیۆنێکی شکستخواردوودا لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندران. . ئەلمۆنیتۆر باسی لەوەکردووە، تا ئێستا بەفەرمی هیچ زانیارییەک لە سەر پۆستەکەی عوسمان کۆسێ و ڕۆڵی بڵاونەکراوەتەوە تەنیا ئەوە نەبێت بەرپرسانی هەرێم وەک جێگری سەرۆکی کونسوڵخانەی هەولێر ناویان هێناوە. .