گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەفتەیەکدا

وردەکاریی..سەرۆکى ئۆکرانیا لەسێ هەوڵى تیرۆرکردن رزگارى بوو

2022.03.04 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی..سەرۆکى ئۆکرانیا لەسێ هەوڵى تیرۆرکردن رزگارى بوو

ناس کورد-

رۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشکرایکرد، لەهەفتەى یەکەمى شەڕى ئۆکرانیا، فولوديمير زيلينسكى سەرۆکى ئەو وڵاتە لە سێ هەوڵى تیرۆرکردن رزگارى بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەى تایمز (4-3-2022) بڵاویکردەوە، روسیا گروپێکى چەکدارى تایبەتى رەوانەى ئۆکرانیا کردووە بۆ کوشتنى زيلينسكى، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون.  

 

تایمز پلانی ڕوسیای بۆ کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرا کرد

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانى هەواڵگرى ئەو وڵاتانەى دژى هێرشەکەى روسیان، بەرپرسانى ئۆکرانیان لەبارەى پلانى تیرۆرکردنى زيلينسكى ئاگادارکردووەتەوە.

 

لاى خۆیەوە، وەزیرى بەرگرى ئۆکرانیا جەختیکردەوە کە سێ هەوڵى سەرەکى دراوە بۆ تیرۆرکردنى زيلينسكى .