گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری دارایی بێدەنگی شکاند و هاتەدەنگ

2022.03.03 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی بێدەنگی شکاند و هاتەدەنگ

ناس کورد- 

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئاگاداری راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (350) ملیۆن دۆلارەن کە دەچێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم (پێنجشەممە 3-3-2022) بە تەلەفزیۆنی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " ئێمە ئاگاداری راپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (350) ملیۆن دۆلارەین کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد کە وەزیری دارایی ئاگاداری داهاتی نەوت چەندە و چەندی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.