گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

توێژەرێک: دادگاى فیدراڵى لەسەر سكاڵای باوكی تۆمەتبارێك لیژنەیەکى کازمیى هەڵوەشاندەوە

2022.03.03 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
توێژەرێک: دادگاى فیدراڵى لەسەر سكاڵای باوكی تۆمەتبارێك لیژنەیەکى کازمیى هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

توێژەرێک رایگەیاند، دادگاى فیدراڵى لەسەر سکاڵاى باوکى تۆمەتبارى کوشتنى هیشام هاشمى بڕیاریداوە لیژنەکەى مستەفا کازمى هەڵبوەشێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حارس حەسەن توێژەرى پەیمانگاى کارینگى بۆ لێکۆڵینەوە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسە کێیە کە ئەوەندە کاریگەرى هەیە و دادگا لەسەر سکاڵاى ئەو لیژنەکەى کازمى هەڵوەشاندووەتەوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "زۆر شت هەیە ناتوانم بیڵێم بەڵام ئایا دادگا دەتوانێت هەندێ لەو دەزگایانە هەڵوەشێنێتەوە کە خۆپیشاندەرانیان کوشتووە یان باڵى چەکدار لە حزبەکان نابات، گرنگە ئەوانەى بەرگرى لە سەربەخۆیی دادگا دەکەن بزانن کێ سودمەندە لەمانە و چۆن سکاڵاى ئەو کەسە ئەوەندە گرنگ بووە کە دادگا لەپێناویدا کۆبێتەوە، لەعێراق سیستەم هەمووى بریتییە لە چاوپۆشى و سەفقات".

 

دادگای فیدڕاڵی (2-3-2022) ئەو لیژنە تایبەتەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی هەڵوەشاندەوە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و تاوان دروستیکردبوو.

 

لەسەر بڕیارەکە  فەرهاد عەلادین سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكاری عێراقی (2-3-2022) لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پسپۆڕانى یاسایی کۆکن لەسەر نایاسایی بوونى پێکهێنانى لیژنەکە، بەڵام بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى بەشێکە لە کێبڕکێی دەسەڵات.  

 

بەپێی دوو بەڵگەنامە کە دەست "ناس" کەوتووە، ئەو لیژنەیەى دادگاى فیدراڵى هەڵیوەشاندووەتەوە پێشتر ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بۆ داناوە بۆ یارمەتیدانى لیژنەکە و چاودێریکردنى.  

  

هەر بەپێی بەڵگەنامەکان، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لە (6-9-2020) شەش دادوەرى داناوە بۆ چاودێریکردن و کارکردن لەگەڵ لیژنەکە، بەڵام لە (24-1-2022) ئەوەى هەڵوەشاندووەتەوە بۆ ئەوەى رێخۆشکەرى بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى لیژنەکەى کازمى.