گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ناس هۆکاری توڕەبوون و دەوام نەکردنی وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات

2022.03.03 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
ناس هۆکاری توڕەبوون و دەوام نەکردنی وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی توڕەبوونی وەزیری دارایی و دەوام نەکردنی لە وەزارەتەکەی، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ناس کورد"ی وت، وەزیری دارایی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی توڕە بووە لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-3-2022، دەنگۆی دەوامنەکردنی وەزیری دارایی لەلایەن بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان بڵاوکرایەوە. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا وەزیری دارایی بە بڕیارێک کارەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێمی لە سلێمانی ڕاگرت، بەڵام پاش ماوەیەک جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕێوەبەرەکەی ناردووەتەوە سەر کارەکەی کە سەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە." 

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "ئەوەش وەزیری دارایی توڕە کردووە کە حساب بۆ بڕیارەکەی نەکراوە و ئەو بەرپرسە گەڕێندراوەتەوە جێگەی خۆی، هەربۆیە لەوکاتەوە لە وەزارەت دەوامی نەکردووە."

 

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان لە نوسینێکدا (پێنجشەممە 3-3-2022) ڕایگەیاند، "زانیاریم هه‌یه‌ وەزیری دارایی لە وەزارەت دەوام ناکات و پەیامیشی ناردووە بۆ جڤاتی نیشتیمانی کە یەکێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنێن."   

  

ئەو بەرپرسەی پێشووی گۆڕان کە نوسینەکەی ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌سه‌ر جه‌نابت هۆكاره‌كانى هه‌لوێست وه‌رگرتنه‌كه‌ت بۆ خه‌لك ڕوون بكه‌یته‌وه‌."