گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاى پاسداران دەستی گرتووە بەسەر کەشتییەکی بەریتانیدا

2019.07.19 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
سوپاى پاسداران دەستی گرتووە بەسەر کەشتییەکی بەریتانیدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئێران پشتڕاستى کردەوە کە لە گەروی هورمز دەستی گرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگرى بەڕیتانیدا، دەشڵێت، کەشتییەکە ڕێساکانی کەشتیوانی پێشێلکردووە. . میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە، سوپای پاسداران لە گەروی هورمز لە کەنداو، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگرى بەڕیتانیدا گرتووە بە ناوی "ستینا ئیمپرۆ"، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو کەشتییە ڕێساکانی کەشتیوانی پێشێلکردووە. . ئەوەش ئاشکرا کراوە، کەشتییەکە لەلایەن چەند بەلەمێکی سەربازی سوپای پاسدارانەوە لە کەنداو گەمارۆ دراوە، بە زەبری هێز ناچاریانکردووە بەرەو کەنارەکانی ئێران بڕوات لە پارێزگای هورمزگان. . بەگوێرەی میداکانی ئێران، کەشتییەکە یەک ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەڵگرتووە، 12 کەس لەسەر کەشتییەکە کاریان کردووە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ئێستادا سەرجەمیان دەست بەسەرن. . ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە بەریتانیا لە جەبەل تارق دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت، دواتر بەڕیتانیا تیمەکانی ئازاد کرد. . .