گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قوباد تاڵەبانی: كێشه‌كان له‌ڕێی رێکكه‌وتنی سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن

2022.03.03 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: كێشه‌كان له‌ڕێی  رێکكه‌وتنی سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا و دەشڵێت، ده‌بێت كێشه‌كان له‌ڕێی دیالۆگ و رێکكه‌وتنی سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-3-2022، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاویكه‌وت به‌ ماری پارێت، لێپرسراوی نوسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه‌ باسیان له‌دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عیراق و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی تر كه‌ته‌وه‌رێكی گرنگی دیداره‌كه‌بوو، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كێشه‌كان له‌ڕێی دیالۆگ و رێکكه‌وتنی سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌روه‌ك هه‌ردوولا خوازیاربوون كه‌ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بتوانن له‌رێی گفتوگۆی بنیاتنه‌ره‌وه‌ خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان زیاتربكه‌ن له‌پێناو گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێكی گشتگیر تا پرۆسه‌ی سیاسی عیراق نه‌گاته‌ بنبه‌ست و ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنرێت.

 

ئەوەش هاتووە، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه‌، قوباد تاڵه‌بانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌ستور بكرێته‌ بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.

 

12332022_457.jpg