گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى خوێندنى باڵا قسەى نوێ لەسەر دەرماڵە دەکات

2022.03.03 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى خوێندنى باڵا قسەى نوێ لەسەر دەرماڵە دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، سەرقاڵى ئامادەکردنى پڕۆژەن بۆ رێکخستنى تەواوەتى پێدانى دەرماڵە بە خوێندکاران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام محەمەد لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، پێدانى دەرماڵە تا مانگى شەش و کۆتایی هاتنى خوێندنى ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

 

وتیشى بۆ رێکخستنى تەواوەتى ئەو پرسە سەرقاڵى ئامادەکردنى پڕۆژە یاسان، دواى ئامادەکردنى رەوانەى پەرلەمان دەکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم 20-2-2022 رایگەیاند، خەرجکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ خوێندکاران و قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستیپێکرد، 40,000 دینار بۆ ناوەوەی شار، 60,000 دینار بۆ دەرەوەی شار.  

  

پێشتر د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم (پێنجشەممە 17-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران لای ئێمە تەواو بوون و چەکی پارەکەش ئامادە کراوە."     

  

وتیشی، "ئەگەر سیولە لە بانکەکان هەبێت و کێشەمان بۆ دروست نەبێت ئەوا هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی سەرجەم خوێندکاران دابەش دەکرێت."       

  

لەدوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خوێندکاران، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بۆ ئەمساڵی خوێندن هەر خوێندکارێکی ناوشار مانگانە بڕی 40 هەزار دینار و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش بڕی 60 هەزار دیناریان پێبدات.