ناس کورد-
دەرکەوتنى پەڵەیەکى رەش لەسەر ناوچەوانى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە و کەناڵێکى ئەمەریکیش هۆکارەکەى ئاشکرادەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێگەى "سی ئێن ئێن" ى ئەمەریکى، دەرکەوتنى ئەو پەڵە رەشە لەسەر روخسارى بایدن مشتومڕ و خوێندنەوەى جیاجیاى بۆ کراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پەڵەیە بەهۆى بەشداریکردنى بایدنەوە بووە لە رێوڕەسمێکى مەسیحییەکان لەرۆژى چوارشەممە کە دانانى خۆڵ لەسەر سەر بەشێکە لە رێوڕەسمەکە.