گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکى دیکەش بەڕێوەیە

پێشبینى: شەپۆلی باران و بەفر چالاکتر دەبێت

2022.03.02 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: شەپۆلی باران و بەفر چالاکتر دەبێت

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینى زیادبوونی خێرای با و خۆڵبارین و چالاکتربوونی شەپۆلی باران و بارینی بەفر دەکات لەناوچە شاخاوییەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، سبەی پێنجشەمە ٣-٣-٢٠٢٢ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد خێرایی با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو لە زۆربەی ناوچەکاندا روو لەزیادبوون ئەکات بەخێرای ٢٥ تا ٤٠ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا و بەئاراستەیەکی ناجێگیر ئەبێت لە ئەنجامدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارین ئەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی.

 

 رونیشیکردووەتەوە، بارانبارینی بەخوڕ و پچر پچر لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەردەوامی ئەبێت و ھەندێک کاتیش ھەورە تریشقەی لەگەڵدا ئەبێت لەکاتەکانی شەویشدا کاریگەری ئەم شەپۆلە بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیان دەگرێتەوە بە شێوەی بارانی پچر پچر و لەھەندێ ناوچەش ھەورە تریشقە چالاک ئەبێت.

 

بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایەى کەشناسی، ھەر لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکەوە کاتەکانی شەو درەنگ بۆ بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٤-٣-٢٠٢٢ لە ئەنجامی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەی ٥ تا ٧ پلەی سیلیزی ئەگەری بەفر و بارانی تێکەڵ ئەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە بەرزیان زیاترە لە ١١٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا.

 

دەشڵێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی شەمە ٥-٣-٢٠٢٢ بەردەوامی ئەبێت و لە رۆژانی ناوەراستی ھەفتەی ئایندەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.