ناس کورد-
وەزارەتى دارایی ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە رەزامەندینەدانى ئەنجومەنى وەزیران دەکەن بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە (2022/3/1) لەرونکردنەوەیەکدا لەبارەى موچە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو هەواڵانەى بەبێ بنەما ناوبردووە کە باس لەوەدەکەن پارەى موچەى فەرمانبەران ئامادەیە، بەڵام ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندی نەداوە دابەش بکرێت.
جەختیشیکردووەتەوە، حکوومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاکراوەیەکدا ئەم روونکردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە.