ناس کورد-
سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك - سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه لەبارەىی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ هه‌مو هێز و لایه‌نه كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت "له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ دهستهبهركردنهوهی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، به هیچ شێوه‌یه‌كیش سازشی له‌سه‌ر ناكات".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سهركردایهتییەکە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا (28-2-2022) بڵاویكرده‌وه، ،ئه‌مڕۆ كاندیدێكی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له په‌رله‌مانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد له بری پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، ئه‌م پڕۆسه‌یه له لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رونه كه چۆن ئه‌م پیلانگێڕییه داڕێژراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه، مه‌به‌ست لێی مانه‌وه‌ی راكان جبورییه وه‌ك به‌شێك له بره‌ودان به سیاسه‌تی بهعهربكردنی كه‌ركوك".
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خه‌ڵكی كه‌ركوك، ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێكه له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه پاڵپشت و به‌رنامه‌داڕێژه‌ری مانه‌وه‌ی راكان جبورییه له پۆسته‌كه‌یدا".
دەشڵێت، "له‌م سۆنگه‌یه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌مو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نێت كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌ی كورده، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌مو هێز و لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ دهستهبهركردنهوهی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، و به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكات".
راشیگه‌یاندووه، "هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌م شێوه‌یه بچێته ناو پیلانگێڕییه‌كان دژ به كه‌ركوكییه‌كان و دانوستاندن بكات بۆ مانه‌وه‌ی راكان جبوری له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك".