کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە پارێزگاى دهۆک کچ و کوڕێک دەکوژرێن، بە وتەى پۆلیس، بنەماڵەى کچەکە ئەو کچ و کوڕەکەیان کوشتووە و کوڕەکەش خێزاندارە. . هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسی دهۆک تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "لە سنوری پارێزگای دهۆك، لە کۆمەڵگاى چڕەى سەر بە شارۆچکەى شێخان، كچ و كوڕێك كوژران و دواتر تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری دهۆك كراون". . ئاماژەى بەوەشکرد: "كچەکە تەمەنى 18 ساڵە و كوڕەکەش خێزاندارە و تەمەنى 30 ساڵە، دەرکەوتووە، بنەماڵەی كچەكە، كچ و كوڕەكەیان پێكەوە كوشتوە". . وتەبێژى پۆلیسی دهۆک ئەوەشى ئاشکراکرد، کەمێک بەر لە ئێستا، ئەو کەسەى تاوانەکەى ئەنجامداوە خۆى ڕادەستى پۆلیس کردووە، بێ ئەوەى پەیوەندییە خزمایەتییەکەى لەگەڵ کچەکەدا ئاشکرا بکات. . .