گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو لیوا هاوبەشەکە

وەزیرى پێشمەرگە داوا لە ئەمەریکا و هاوپه‌یمانان دەکات فشار بخه‌نه‌ سه‌ر عێراق

2022.02.28 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پێشمەرگە داوا لە ئەمەریکا و هاوپه‌یمانان دەکات فشار بخه‌نه‌ سه‌ر عێراق

ناس کورد-

 

وەزیرى پێشمەرگە داواى لە  له‌ئه‌فسه‌رانی باڵای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان كرد، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر عێراق بەمەبەستى پێکهێنان و دروستکردنى دوو لیوا هاوبەشەکە بۆ پاراستنى ناوچە جێناکۆکەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و تیمێكی بالای سه‌ربازی ئه‌مریكا، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌عێراق و سوریا، پرسی پاراستنی سنووره‌كان و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی لیوا هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه‌، تاوتوێكردووە.

 

وەزیرى پێشمەرگە وتى "له‌لای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م رێككاره‌ پێویستیه‌كانی ئه‌م لیوا هاوبه‌شانه‌ ته‌واوكراوه‌و ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه‌ كاره‌كانی ته‌واو بكات".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و تیمێكی بالای سه‌ربازی ئه‌مریكا، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌عێراق و سوریا، پرسی پاراستنی سنووره‌كان و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی لیوا هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه‌، تاوتوێكرا.

ئه‌مڕۆ 28ی شوباتی 2022 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازیكرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ فلیپس، گه‌وره‌ راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆلۆنێل دۆگڵاس به‌رپرسی تیمی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، و تیمێكی یاوه‌ری.

 

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی چر به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر پرسی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان و ناوچه‌كه‌.

 

ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌، گفتوگۆكردن بوو، له‌سه‌ر پرسی پاراستنی سنوره‌كان له‌دوای هه‌ڵاتنی تیرۆریستانی داعش له‌ زیندانی حه‌سه‌كه‌، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا، ستایشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌سه‌ر پاراستنی ته‌واوه‌تی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

 

له‌سه‌ر پرسی رێفۆرمی سه‌ربازی، پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ روونیكرده‌وه‌، له‌پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی باش چووینه‌ته‌ پێشه‌وه‌و بۆ به‌رده‌وام بوونیشی پێویستیمان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر و فراوانتر هه‌یه‌.

 

له‌باره‌ی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌شیش، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند: له‌لای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م رێككاره‌ پێویستیه‌كانی ئه‌م لیوا هاوبه‌شانه‌ ته‌واوكراوه‌و ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه‌ كاره‌كانی ته‌واو بكات. بۆ ئه‌مه‌ش داوای له‌ئه‌فسه‌رانی باڵای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان كرد، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر عێراق بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان و تا ئه‌و لیوایانه‌ بكه‌ونه‌ رۆڵبینین و به‌رپرسیارێتی له‌ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا.