ناس کورد-
وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیارى گۆڕینى نرخى دۆلار هەنگاوێکى پێشوەختە بووە بۆ پاراستنى مامەڵەى دارایی و بەهەماهەنگى بووە لەگەڵ بانکى ناوەندى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى عەلاوى لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا (28/2/2022) ئاماژەى بەوەدا، بڕیارى گۆڕینى نرخى دۆلار بەپێی پلانێکى گشتگیر بووە لەگەڵ بانکى ناوەندى و سندوقى دراوى نێودەوڵەتى.
وتیشى دابەزاندنى بەهاى دینار رێوشوێنى دیکەى بەدواداهاتووە بۆ پشتیوانى ئەوانەى داهاتیان سنوردارە.