گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرگرى تورکیا: لە وەڵامى هێرشەکەى هەولێر فراوانترین بۆردوومانمان بۆ سەر پەکەکە ئەنجامداوە

2019.07.19 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەرگرى تورکیا: لە وەڵامى هێرشەکەى هەولێر فراوانترین بۆردوومانمان بۆ سەر پەکەکە ئەنجامداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاندووە، تورکیا ڕۆژى پێنجشەممە چڕترین و فراوانترین ئۆپراسیۆنى ئاسمانى دژ بە پەکەکە لە عێراق ئەنجامداوە، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک لەبەرامبەر هێرشەکەى هەولێر بۆ سەر کارمەندەکانى باڵوێزخانەى تورکیا. . خلوسى ئاکار، وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاندووە: "پاش هێرشەکەى هەولێر، گورزێکى کوشندەمان لە پەکەکە داوە لەڕێی ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانمان بۆ سەر قەندیل". . ڕۆژى چوارشەممە لە ئەنجامى هێرشێک لە یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانى شارى هەولێر، جێگرى باڵوێزى تورکیا لە هەولێر کوژرا، پاش لێکۆڵینەوەکان دەزگاى دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، وێنەى ئەو کەسەى بڵاوکردەوە کە "تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەبووە"، داواشی لە هاوڵاتییان کرد هەر کەسێک زانیارى لەبارەیەوە هەیە، دەزگا ئەمنییەکانى لێ ئاگادار بکاتەوە. . دواى بڵاوکردنەوەى وێنەى ئەو گەنجە لەلایەن دژە تیرۆرى هەرێمەوە، میدیاکانى تورکیا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو گەنجە براى کچە پەرلەمانتارێکى هەدەپەیە لە پەرلەمانى تورکیا. . .