گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراو بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى لە ئامرلى بۆردوومان کرد

2019.07.19 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراو بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى لە ئامرلى بۆردوومان کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شانەى ڕاگەیاندنى ئاسایشى عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراوەوە، بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى بۆردوومان کراوە و دوو کەسیش برینداربوون. . لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەى ڕاگەیاندنى ئاسایشى عێراق، ئاماژەى بەوە کردووە، بەیانى ئەمڕۆ فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراو بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى لە ناوچەى ئامرلى بۆردوومان کردووە، کە سەربە لیواى 16ى ئەو هێزەى بووە و لە ئاکامى بۆردوومانەکەش دوو چەکدارى حەشدى شەعبى بریندابوون. . بەڵام چەند سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکەیەوە لەکاتى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە. . ئەم بۆردوومانە هاوکاتە لەگەڵ وتەکانى ترەمپ کە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد: "ئەمریکا دەستەوەستان ناوەستێ لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەى ترس لەلایەن ئەو میلیشیایانەى کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن". . .