گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو کەس دەستگیرکران

رونکردنەوەى فەرمى..وردەکاریی تەقەکردن لەبەردەم بارەگاى کۆمەڵ لەسلێمانى

2022.02.27 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەى فەرمى..وردەکاریی تەقەکردن لەبەردەم بارەگاى کۆمەڵ لەسلێمانى

ناس کورد-

 

پاسەوانانى بارەگاى ئەنجومەنى سیاسی کۆمەڵى دادگەرى لەسلێمانى دوو کەسیان دەستگیرکرد، دواى ئەوەى لەبەردەم بارەگاکە تەقەیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک بەرپرس لە کۆمەڵ (27-2-2022) بۆ "ناس کورد" وتى دوو کەس دەستگیرکراون کە لەبەردەم بارەگاى ئەنجومەنى سیاسی کۆمەڵ تەقەیان کردووە.

 

وتیشى تا ئێستا دیار نییە تەقەکان بە ئاڕاستەى بارەگاکە بووە یاخود نا، بەڵام هێزە ئەمنییەکانیان لەو رووداوە ئاگادارکردووەتەوە.

 

لاى خۆیەوە وتەبێژى کۆمەڵ لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمشەو کاژێر ٧:٣٠ دوو کەس لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان کردووە و لە لایەن پاسەوانەکانی بارەگا دەستگیرکران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی ١٠٤ ھاوکار بون وھەردوکیان لە ژێر لێکۆڵینەوەن لە ئاسایش و چاورێی لێکۆڵینەوەی ئەوانن .