کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ماڵپه‌ڕێكى سه‌ربازى تایبه‌ت به‌هێزه دریاییهكانى ئه‌مریكا (مارێنز) بڵاوى كرده‌وه، له‌خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهى ئێران لهگهرووى هورمز سیستمێكى نوێیان، به‌كارهێناوه. . بەگوێرەى زانيارييەكانى ماڵپه‌رى بێزنیس ئه‌نسایده‌ر، سیستمه نوێیه‌كه‌ى هێزه پیاده ده‌ریاییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ به‌رگریكردنه له‌دژى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و ده‌شتوانرێت له‌سه‌ر هه‌موو جۆره بارهه‌ڵگرێكى وشكایى و ده‌ریایش، ببه‌سترێت. . ماڵپەرەکە ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سیتسمهكه پێیده‌وترێت (لمادیس) له‌سه‌ر كهشتیهكى ده‌ریایى مارێنزه‌وه، كیۆماڵى ئاسمانى كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ئێران و پاشان پێكاویه‌تى. . سیستمى لمادیس چیه..؟ . بریتیه له‌سیستمى مانۆڕكردن له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكى سه‌ربازى له‌سه‌ر وشكانیى كار ده‌كات، له‌ئێستادا له‌سه‌ر كه‌شتیه ده‌ریاییه‌كانیش ده‌به‌سترێت. . له‌سیستمه‌كه‌دا ڕادار و دوو كامێرا بۆ كێوماڵكردنى ئاسمان به‌كارده‌هێنرێت كه به‌دواى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى نه‌یاردا ده‌گه‌ڕێن و لهتواناشیاندایه فڕۆكه‌كانى هاوه‌ڵى خۆیان(سه‌ر به‌هێزه‌كانى خۆیان) لێكتر جیابكه‌نه‌وه، كاتێك شوێنى ههڕەشهكهیان دیارى كرد ئیدى شه‌پۆلى ڕادیۆیى ته‌شویش له‌سه‌ر فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه دروستده‌كات و دواتریش پڕۆسه‌ى پێكانه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. . به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕە سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌مریكا، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و سیستمه لهكهشتى ده‌ریایى جه‌نگى بۆكسه‌رى ئه‌مریكا ببه‌سترێت، هێزى ده‌ریایى ئه‌مریكا ڕاهێنانى له‌سه‌ر سیستمه‌كه پێكراوه، ئینجا ڕەوانهى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كراوه. .