گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

لەسلێمانى سێ تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

2022.02.27 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
لەسلێمانى سێ تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى لەکاتی دزیکردندا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی ناوبازاڕ سێ‌ تۆمەتباریان لەکاتی دزیکردندا لەدوکانێکی زەڕەنگەردا دەستگیركرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چاودێریکردنی سێ تۆمەتباری ژن لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە کە گومانیان لێ دەکرا تاوانی دزیکردن ئەنجامبدەن، توانرا ھەر سێ تۆمەتبارەکە لەکاتی دزیکردندا لەدوکانێکی زەڕەنگەردا دەستگیر بکەن.

 

پۆلیس دەڵێت، هەر سێ تۆمەتبار( ف، ن ، خ) لەدایکبووی 1997، (ن ، ح ، ع) لەدایکبووی 1974، ( ڕ، ن، خ) لەدایکبووی 2003 کە بەناسنامە عەرەبن بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.