گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەرمی هاووڵاتییەکی تری لافاوەکەی هەولێر دۆزرایەوە

2022.02.27 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی هاووڵاتییەکی تری لافاوەکەی هەولێر دۆزرایەوە

ناس کورد-

پۆلیسى هەولێر دۆزینەوەى تەرمى هاوڵاتییەکى دیکەى راگەیاند کە لە لافاوەکەى دارەتوو گیانى لەدەستدابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (عمران صادق اسماعیل) کە باری دەروونی تەواو نەبووە، 37 ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی لافاوەکەی دارەتوو خنکاوە".

 

وتیشى "ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە".

May be an image of 7 people, military uniform and outdoorsNo photo description available.May be an image of 1 person and standing