کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌رپرسانى سه‌ربازى ئێران، رەتیدەکەنەوە هیچ فرۆکەیەکى بێفڕۆکەوانیان لەلایەن هێزى دەریایى ئەمریکاوە لە گەرووى هورمز، خرابێتە خوارەوە و وەک تەنز ئاماژە بەوە دەکەن "رەنگە هێزه‌كانى ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى خۆیانيان به‌هه‌ڵه خستبێته خواره‌وه". . ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێرانى، له‌زارى به‌رپرسێكى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاوى كردەوە، به‌پێچه‌وانه‌ى پڕوپاگه‌نده ناڕاسته‌كانى دۆناڵد تڕه‌مپه‌وه، هه‌موو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى ئێران له‌ناوچه‌ى که‌نداو و گه‌رووى هورمز به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنى خۆیان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یان له‌چاودێریكردن و جێگیركردنى پلانه‌كه‌یاندا بەجێهێنا و هیچ زانیاریه‌كیشیان پێنەگەیشتووە له‌باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كه‌شتى بوكسراى ئه‌مریكاوه. . لاى خۆشیه‌وه عه‌باس عێراقچى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاندوه، هیچ فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان نه‌خراوه‌ته‌وه خواره‌وه نه له‌گه‌رووى هورمز و نه له‌هیچ شوێنێكى تر، ئه‌وان گومانیان له‌وه هه‌یه كه‌شتى بوكسراى جه‌نگى ئه‌مریكا به‌هه‌ڵه فڕۆكه‌یه‌كى خۆیانیان خستبێته خواره‌وه. . شه‌وى ڕابردوو، دۆناڵد تڕه‌مپ هه‌واڵى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئێرانى له‌ڕێگه‌ى سیستمێكى نوێى به‌رگرى وڵاته‌كه‌یه‌وه و له‌ڕێگه‌ى كه‌شتى بوكه‌سرى جه‌نگیى ئه‌مریكاوه، ڕاگه‌یاند. .