گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار

مەلا بەختیار: قورسە دۆخەكە لەقازانجی یەكێتی و پارتی بگۆڕدرێ

2022.02.27 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار: قورسە دۆخەكە لەقازانجی یەكێتی و پارتی بگۆڕدرێ

 

ناس کورد-

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار، كێشەكانی نێوان یەكێتی ‌و پارتی قوڵتر كردەوەو ئەم كێشەو گرفتانەش تا دوای هەڵبژاردنی كوردستان لەمانگی (10)ی ئاییندەدا رەنگە درێژە بكێشێ‌ و قورسە دۆخەکە لەبەرژەوەندى ئەو دوو لایەنە بگۆڕێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار (27/2/2022) لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ كونسوڵی ژاپۆن وتى "دەستگرتنی هەرلایەك لەیەكێتی و پارتی بەسەر بەشێك لەسەرچاوەكانی ئابوری، وایكردووە كێشەو قەیرانەكان بەردەوام ئاڵۆزترببن ‌و بشبێتە مایەی ناڕەزایەتی، لەهەڵبژاردنی ئاییندەی كوردستانیشدا، رەخنەو ناڕەزایەتی خەڵكی كوردستان، زۆرتر لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەردەكەوێ‌"، ئەوەش بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى.

 

وتیشى "باوەڕموایە قورسە دۆخەكە بەوشێوەیە بگۆڕێ‌ لەقازانجی یەكێتی و پارتی بگۆڕدرێ‌، هەر بۆیە گۆڕانكاری گەورە روونادات، چونكە گۆڕانكاری بەچارەسەری كێشەكان روودەدات".

 

مەلا بەختیار باسى لەوەشکرد،  لەدوای روخانی رژێمی بەعس تا بەئێستا دەگات، كوردستان كەمتەرخەم بووە لەدانوستاندنەكان لەگەڵ عیراق‌و بە بەردەوامی كاتی لەدەستداوە، هەر بۆیە گرفتەكانیش بە بەردەوامی كەڵەكە بوون، ئەمەش بۆتە مایەی ئاڵۆزتركردنی كۆی دۆخەكە.