گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عەبدوللـەتیف سەلەفی لەبارەی پەیوەندیی بە پارتی و یەکێتییەوە ڕوونکردنەوە دەدات

2022.02.27 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدوللـەتیف سەلەفی لەبارەی پەیوەندیی بە پارتی و یەکێتییەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

د. عەبدوللـەتیف سەلەفی لەسەر ڕووداوەکەی مزگەوتەکەی بەریتانیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەشڵێت، ئەو لەگەڵ پارتی و یەکێتی نییە و دەزانێت کە دزی و گەندەڵی دەکەن، بەڵام ئەو لەگەڵ کاولکاریدا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. عەبدوللـەتیف سەلەفی، یەکێک لە ڕابەرانی بانگەوازی سەلەفی لە کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا لەسەر ڕووداوی کردنەدەرەوەی چەند گەنجەکەی مزگەوتەکەی بەریتانیا (یەکشەممە 27-2-2022) ڕایگەیاند، "ئەو کەسانە خۆیان بە قسە و جنێوەکانیان سەلماندیان بێ ئەدەبن و ئەگەر یاسای بەریتانیا نەبوایە ئەو موسڵمانانەی لە مزگەوتەکە بوون خراپیان بەسەر دەهێنان، بەڵام منیش لەگەڵ ئەوەدا نەبووم و چەم بێ چەقەڵ نابێت." 

 

وتیشی، "بۆ ئەوانەشی کە پشتیوانیی ئەو کەسانە دەکەن با بزانن، ئەوان ئێوە بە کافر دەزانن و توندڕەون و ئەگەر بکەونە بەردەستیان سەرتان دەبڕن." 

 

سەبارەت بەوەی کە ئەو بەرگریی لە دەسەڵاتی هەرێم دەکات، د. عەبدوللـەتیف سەلەفی ئاماژەی بەوەکرد، "من هیچ پەیوەندییەکم نە بە پارتی نە بە یەکێتییەوە نییە، بەڵام لەگەڵ کاولکاری نیم و نامەوێت کوردستان وەک سوریای لێبێت، چونکە لەوکاتەدا تەنها فەقیر و هەژار و خەڵ زەرەت دەکات، دڵنیابن بەرپرس و دەسەڵاتداران ئەوەندەیان کۆکردووەتەوە خۆیان دەرباز بکەن." 

 

باسی لەوەشکرد، "لە خەڵک باشتر دەزانم کە یەکێتی و پارتی دزی و گەندەڵی و نادادپەروەری دەکەن، بەڵام چۆن چارەسەری بکەین، ناکرێت هەر بڵێین با کاولی بکەین و بیڕوخێنین."