ناس کورد-
ئاسایشی شاره‌زوور دەستگیرکردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگەیاند کە له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا كه‌سێكیان ڕفاندووه و پاره و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێکدا (27-2-2022) دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری (15-2-2022) چه‌ند تۆمه‌تبارێك هه‌ستان به ڕیگریكردن و ڕفاندنی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ن.م.ع) كه كاری ئاڵوگۆڕی دراوی كردووه له قه‌زای سه‌یدسادق، تۆمه‌تباره‌كان ئۆتۆمبێل و مه‌بله‌غێك دراوی هاوڵاتیهكهیان بردووه، دوابه‌دوای ڕوداوه‌كه هێزه‌كانمان له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور به هاوكارى یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق ده‌ستیانكرد به ڵێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و دروست".
دەشڵێت، "دواجار توانرا بكه‌رانی تاوانه‌كه ده‌ستنیشانبكرێن و له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه دووتۆمهتباریان به‌ناوه‌كانی (ی . م . م) و (ب . و . س) ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیله‌شدا بگرن كه كرده‌وه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامداوه، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و چوار تۆمه‌تباریی تریان ده‌ستنیشانكردووه كه هاوكارو به‌شداری تاوانه‌كه بوون."
ئاسایشی جەخت دەکاتەوە کە "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێی مادده‌ی (421 – ی –س) دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه بۆ ڕووداوه‌كه و هێزه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له هه‌وڵی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و چوار تۆمه‌تباره‌ی تردان كه به‌شداری تاوانه‌كه بوون، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتريش به‌رده‌وامه."