گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بازرگانیی عێراق پلانێک بۆ زیادکردنی بەشەخۆراک ئاشکرا دەکات

2022.02.27 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
بازرگانیی عێراق پلانێک بۆ زیادکردنی بەشەخۆراک ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق پلانێکی بۆ زیادکردنی بەش و دانەی بەشەخۆراک ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، وەزارەت دەیەوێت بڕێکی زۆر مادەی خۆراکی دابەش بکات تاوەکو ڕێگر بێت لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (27-2-2022) ڕایگەیاند، "کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی مادە خۆراکییەکان بەرپرسە لە دابینکردن مادەکانی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتیان کە شەش مادەیە."

 

دەشڵێت، "کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا عێراقییە تایبەتمەندەکان کردووە بۆ دابینکردنی ئەو مادانە" و ڕوونیکردەوە کە "ئەو گرێبەستە لە ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دراوە."

 

باسی لەوەشکرد کە "ئەو سیستەمە هاوکار دەبێت بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی خۆراکی عێراق بە تایبەت لە کاتی بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییەکان."

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانی جەختیکردەوە لە "پلانی وەزارەت بۆ ساڵی داهاتوو کە ئامانج لێی زیادکردنی بەشەخۆراکە بۆ هاوڵاتیان و هاوکات زیادکردنی دانەکانی ئەو بەشەخۆراکە."