گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێم وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەدەنەوە

2022.02.27 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێم وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەدەنەوە

ناس کورد-

بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌ و وه‌ڵامی دادگای فیدرالی عێراق له‌ باره‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بده‌نه‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (یەکشەممە 27–2-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و تێیدا بڕیاری دادگای فیدرالی تاووتوێ ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی دادگاش ده‌ده‌نه‌وه‌."