گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق چەندە زیان دەکات؟!

شارەزایەکی ئابوری تێچووی گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار بۆ باری پێشووی ئاشکرا دەکات

2022.02.27 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکی ئابوری تێچووی گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار بۆ باری پێشووی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

شارەزایەکی ئابوریی عێراقی تێچووی گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ باری پێشووی کە 118 هەزار بوو بۆ هەر 100 دۆلارێک لەسەر حکومەت ئاشکرا دەکات و دەڵێت، زیاتر لە 34 ملیار دۆلاری پێویستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر نەبیل مەرسومی کە مامۆستای ئابورییە لە زانکۆی بەسرە لە بڵاوکراوەیەکیدا (27-2-2022) باس لەو ڕێکارانە دەکات کە پێویستن بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بە باری پێشووی کە ئەمە دەقەکەیەتی بە زمانی کوردی؛

 

عێراق چەندە زیان دەکات ئەگەر نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە باری پێشووی؟!

 داهاتی پوختی نەوتیی چاوەڕوانکراو بۆ ساڵی 2022 یەکسانە بە 70 ملیار دۆلار (دوای لێدانی کرێی کۆمپانیاکان)

داهاتی نەوتی بە دینار بەو نرخەی ئێستا دۆلار هەیەتی: 101.5 ترلیۆن دینار

داهاتی نەوتی بە دینار بەو نرخەی پێشتر دۆلار هەیبوو: 78.260 ترلیۆن دینار

جیاوازی نێوان نرخەکان: 101.5 - 78.260 = 23.240 ترلیۆن دينار

قەرزی ناوخۆیی عێراق: 68.214 ترلیۆن دينار

وەزارەتی دارایی بەم نرخەی ئێستا دۆلار هەیەتی 47.044 مليار دۆلار دەداتە قەرزی ناوخۆیی

وەزارەتی دارایی بەو نرخەی پێشتر دۆلار هەیبوو 61.014 مليار دۆلار دەداتە قەرزی ناوخۆیی

جیاوازی نێوان نرخەکان: 61.014 - 47.044= 13.970 مليار دۆلار

واتە کۆی زیانە داراییەکانی عێراق بۆ ساڵی 2022 بەهۆی گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ باری پێشوو بریتییە لە 34.757 مليار دۆلار.

ئەو بڕە پارەیەش حەوت جار لە بودجەی سوریا و دووجاریش لە بودجەی ساڵی 2022ی ئەردەن زیاترە، ئەو بڕە بەشی تەواوکردنی هەر سێ قۆناغەکەی بەندەری فاو دەکات و زۆربەی ژێرخانی پێویستی ڕێگای حەریریش تەواو دەکات.