گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟!

ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی خۆڕایی ئاسمانی بۆ هەموو ئۆکرانیا دابینکرد

2022.02.27 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی خۆڕایی ئاسمانی بۆ هەموو ئۆکرانیا دابینکرد

ناس كورد-

ماوەیەکی کەم دوای بانگەوازی میخائیل فیودوروف، وەزیری زانیاریی ئۆکرانیا بۆ ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری جیهانی و خاوەنی کۆمپانیای ئاسمانیی سپەیس ئێکس، کۆمپانیاکە ئینتەرنێتی خۆڕایی (ستارلینک)ی بۆ هەموو ئۆکرانیا دابینکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیرە ئۆکرانییەکە لە تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی ئیلۆن مەسک کرد و نوسیبووی، "لەکاتێکدا کۆمپانیاکەت دەیەوێت هەسارەی مەریخ داگیربکات، ڕوسیا هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا دەدات، کاتێک موشەکەکانت بە سەرکەوتوویی لە بۆشایی ئاسمان جێگیربوون، موشەکەکانی ڕوسیا گەلی منی پێ بۆردومان دەکرێت!، بۆیە ئێمە داوات لێ دەکەین وێستگەکانی ستارلینک لە ئۆکرانیا کار پێبکە."

تغريدة الوزير الأوكراني

هەر دوای ئەوە، ئیلۆن ماسک وەڵامی تویتەکەی داوەتەوە و نوسیویەتی، "ئێستا ستارلینک لە ئاسمانی ئۆکرانیا کارایە و هاوکاری زیاتریش بەڕێوەیە."

تغريدة إيلون ماسك

تویتەکەی وەزیری زانیاریی ئۆکرانیا لەکاتێکدایە ماوەی سێ ڕۆژە ئۆکرانیا بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیاوە ئینتەرنێتی نەماوە.

 

ستارلینک (بە ئینگلیزی:Starlink) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگی دەستکردی ئەنتەرنێتی کە لەلایەن ھاوبەشگای سپەیس ئێکس (SpaceX)دروست دەکرێت. خزمەتگوزاری ھێڵی ئەنتەرنێت بۆ نەوەی پێنجەم و دواتر دابین دەکات بۆ ھەسارەی زەوی و مەریخ لە داھاتوودا، مانگە دەستکردەکە لە ھەزارەھا مانگی دەستکردی بچووک پێک ھاتووە کە بەشێوەی کۆمەڵ وەک گورزێک بەدوای یەکدا ڕێزبوونە، ئەم مانگە دەستکردانە ھاوڕێک بەدوای یەکدا لەسەر ھێڵی خووڵگەیی لەئاستی نزم(LEO) بە دەوری زەوی دەخوڵێنەوە، بەھۆی ھەبوونی ئامێری وەرگری شەپۆڵەکانی لەسەر زەوی کاردەکەن و ھەرکەسێک لەھەرشوێنێکی ئەم جیھانەبێت دەتوانێت دەستی بە ئەنتەرنێت بگات.

 

ئەم مانگە دەستکردانە لەلایەن پسپۆرانی بارەگای سەرەکی سپەیس ئێکس لە ڕێدمۆند-واشنتۆن دروست کراوە. تێچووی پڕۆژەکە پترە لە 10 ملیار دۆلاری ئەمریکی کە بڕیار وایە بۆماوەی دە ساڵ تەواو ببێت.

 

پەرەپێدان و دروستکردنی ئەم مانگە دەستکردانە لە ساڵی 2015 کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە. لە ساڵی 2018 دوومانگی دەستکردی تاقیکاری فڕێدرانە بۆشایی ئاسمان، دواتر لە 2019، 60 دانەی تر ڕەوانەی ئاسمان کران، کێشی ھەریەکەیان 260 کگمە، بەرنامە وایە کە ژمارەیان بگاتە 1584 مانگی دەستکرد تا ساڵی 2028.

 

ئەو بڕە مانگە دەستکردانەی کە تاوەکو ئێستا نێردراوە بۆ بۆشایی ئاسمانی زەوی دەتوانن خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بۆ زەوی دابین بکەن لە کۆتایی ساڵانی 2021 و 2022. سپەیس ئێکس لە مانگی ئابی 2020 خزمەتگوزاری تایبەتی بیتای لە باکووری ئەمریکا دەستپێکرد و لە تشرینی یەکەمی 2020دا بیتای گشتی خستە بەردەست وەک تاقیکردنەوە.

 

لە 15ی تشرینی یەکەمی 2019، کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (FCC) فایلی پێشکەش بە یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندیکردن (ITU) کرد لە جیاتی SpaceX بۆ ڕێکخستنی مەودا بۆ 30.000 مانگی دەستکردی تری ستارلینک بۆ ئەوەی بگەن بە دوازدە ھەزار مانگی دەستکرد کە ھەرھەموویان لەلایەن(FCC) پەسەند کراون.

 

ئەستێرەناسان نیگەرانیان لا دروست بووە دەربارەی کاریگەری ئەو ھەموو مانگە دەستکردە بەسەر بینایی ئاسمان، بەجۆرێک کە بوار و ژینگەی ھێڵی خوڵگەیی جونجاڵ دەکەن و دەبنە ڕێگر لەبەردەم بینینی ئاسمانێکی ڕوون بۆ لێکۆڵینەوەکانیان بەجۆرێک کە ئەمە تاکە ھاوبەشگایەکە ئەو بڕە مانگەدەستکردە زۆرە بنێرێتە ئاسمان کە لەداھاتوودا لەگەڵ ناردنی مانگی دەستکردی تر لەلایەن ھاوبەشگای تر چی ڕوودەدات؟!.