گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.02.26 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا دیارنییە مووچەی مانگی دوو کەی و چۆن دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی (شەممە 26-2-2022) باسی لە کێشەی نەبوونی پارەی پێویست بۆ مووچە کرد و ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا دیارنییە ئەگەر سبەینێش دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێبکات مووچەی چەند وەزارەت دابەش دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک دەڵێن، 204 ملیاری داهاتی مانگی ئەم مانگەی نەوت بۆ مووچەی مانگی ڕابردوو خەرج کراوە، جگە لەوەی چارەنوسی 200 ملیارەکەی بەغداش نادیارە، بەڵام من باوەڕم بەو قسەیە نییە، چونکە داهاتی نەوت و ناوخۆ زۆر زیادی کردووە." 

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "ئەگەر لە بەرمیلێک نەوت 25 دۆلار بگەڕێتەوە بۆ حکومەت و داهاتی ناوخۆش بەوشێوەیە کۆبکرێتەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە ناتوانرێت مووچە دابەش بکرێت و بەمشێوەی ئێستا دابەش دەکرێت." 

  

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "بەشێک لە هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی مووچەی مانگی ڕابردووشیان وەرنەگرتووە، چونکە بەپێی بڕیاری حکومەت مووچەی هێزەکانی ئاسایش لە داهاتی ناوخۆ دابەش دەکرێت، داهاتی ناوخۆش دیارنییە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: هاووڵاتیان لە سزای پێوەری ئاو ئاگادار دەکرێنەوە