گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم لەبارەى دەستگیرکردنى چەند گەشتیارێکى هەرێم لە تورکیا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

2019.07.19 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم لەبارەى دەستگیرکردنى چەند گەشتیارێکى هەرێم لە تورکیا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەبارەى دەستگیرکردنى چەند گەشتیارێکى هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى گەشتیارى وڵاتى تورکیا بەهۆى ئەوەى ویستوویانە بە ئاڵاى کوردستانەوە وێنەبگرن، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێمدا، ئاماژە بەوە کراوە، ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە ، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تاوەکو بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.   . دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان: . راگەیێنراوێک لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا   . لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا ، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن ، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە. . ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان. . بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە ، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تاوەکو بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن. . گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان