گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بێ ئەدەب بوون’’

کوڕێکی عەبدوللـەتیف سەلەفی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکەی باوکی دەدات

2022.02.26 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێکی عەبدوللـەتیف سەلەفی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکەی باوکی دەدات

ناس کورد- 

کوڕێکی د. عەبدوللـەتیف سەلەفی لەبارەی کردنە دەرەوەی دوو گەنجەکەی بەریتانیا لەلایەن باوکییەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئەوەی کە پرسیار دەکات نوێژی نەکرد و زۆر بە بێ ئەدەبانە پرسیاری لە مامۆستا دەکرد."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەق عەبدوللـەتیف، کوڕی د. عەبدوللـەتیف سەلەفی، یەکێک لە ڕابەرانی بانگەوازی سەلەفی لە کوردستان (شەممە 26-2-2022) لە ڤیدیۆیەکدا ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو ڕووداوە دەدات کە باوکی لە مزگەوتێکی بەریتانیا چەند گەنجێک دەکاتە دەرەوە و دەڵێت، "ئەو بێ ئەدەبانە بکەنە دەرەوە." 

 

لە ڕوونکردنەوەکەدا عەبدولحەق عەبدوللـەتیف دەڵێت، "من وەک شایەتحاڵێک قسە دەکەم کە خۆم لەوێ بووم، ڕۆژی پێنجشەممە پێش وتارەکە، کاتی نوێژی عیشا بوو، ئەو گەنجە لەوێ بوو، بەڵام نەهات نوێژ بکات، چاوەڕێی کرد تا نوێژەکە تەواو بێت ئەوکاتە هاتە سەرەوە." 

 

دەشڵێت، "ئەو گەنجە بە ئەنتۆنیۆسی شوان ناسراوە، لە پەیجی مامۆستا عەبدوللـەتیف چەندین جار قسەی نەشیاوی کردووە و کۆمێنتی نەشیاوی نوسیوە، ئەو گەنجە لەگەڵ ئێمە نوێژی نەکرد، چونکە ئێمە بە کافر دەزانێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ عەبدولەتیف سەلەفی لە مزگەوتێکی بەریتانیا: ئەو بێ ئەدەبانە بکەنە دەرەوە

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو گەنجە چاوەڕێی کرد تا کاتی پرسیارکردن هات و زۆر بە بێ ئەدەبانە پرسیاری دەکرد، ئێوە تەنها ئەوەتان بۆ دەرکەوتووە کە مامۆستا وتویەتی ئەو بێ ئەدەبانە بکەنە دەرەوە، بەڵام بەوشێوەیە نییە و هیوادارم سەیری تەواوی ڤیدیۆکە بکەن."