کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، ئاماژە بەوە دەکات، ئه‌وه‌ى له‌توركیا له‌دژى گه‌شتیارێکى هەرێمى کوردستان ئه‌نجامدراوه، په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه نیه و گه‌ر ڕوداوێكى له‌و شێوه‌یه‌ش له‌هه‌رێم ڕویبدایه ده‌هاتنه سه‌ر خه‌ت و قبوڵیان نه‌ده‌كرد. . نادر ڕۆستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى کوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌توركیا بەرامبەر بەو گەشتیارەى هەرێم ڕویدا، په‌یوه‌ندى به ئێمەوە نییه، ده‌سته‌كه‌مان به‌رپرسه له‌و ڕوداوانه‌ى له‌نێو كوردستاندا ڕووده‌ده‌ن بهوپێهى ئه‌وان گه‌شتیار نانێرنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌ڵكو گه‌شتیار له‌ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێم دێنن. . وتهبێژهكهى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم وتیشى" ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكى له‌و جۆره ڕووبدات هێرش بكرێته سه‌ر گه‌شتیارێكى بیانی ئه‌وا په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه هه‌یه و خێرا دێنه سه‌ر خه‌ت و قسه‌ى خۆمان ده‌بێت، پێشتریش حاڵه‌تێكى وه‌ها بێ مه‌به‌ستیش ڕویدا له‌دژى چه‌ند گه‌شتیارێكى عه‌ره‌بى خه‌ڵكى به‌سڕە به‌ڵام پارێزگارى هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ردا داواى لێبوردنى له‌پارێزگارى به‌سڕە و خه‌ڵكه‌كه‌شى كرد". . نادر ڕۆستى ڕونیكرده‌وه، حاڵه‌تى هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیار له هه‌رێمدا به‌ده‌گمه‌نه و ڕونادات چونگه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى ڕەگهزپهرست نیه، بۆیه ئاماده‌یه پێشوازى له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر بكات. . لێدوانەکەى نادر رۆستى لە کاتێکدایە، به‌هۆى لهملكردنى ئاڵایه‌كى كوردستانەوە لهناوچهیهكى گه‌شتیارى توركیا، چەند هاووڵاتییەکى تورک پەلامارى گەشتیارێکى هەرێمى کوردستان دەدەن و هێرشى دەکەنە سەر. .