کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاکانى تورکیا لە نوێترین هەواڵ و بەدواداچوونیان بۆ هێرشەکەى هەولێر رایانگەیاند، ئەو کەسەى تۆمەتبارە بە ئەنجامدانى هێرشەکە و وێنەکەى بڵاوکراوەتەوە براى کچە پەرلەمانتارێکى هەدەپەیە. . بەگوێرەى میدیاکانى تورکیا، مەزڵوم داغ ئەو تۆمەتبارەى کە دوێنێ (پێنجشەممە) وێنەکەى لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، براى دێرسیم داغ ، پەرلەمانتارى هەدەپەیە. . دێرسیم داغ، گەنجترین پەرلەمانتاری هەدەپەیە و ساڵی 1996 لەدایك بووە، لە بازنەی ئامەد”دیار بەكر”لە باكوری كوردستان لەسەر لیستی هەدەپە خۆی كاندید كردبوو، گەنجترین پەرلەمانتارە لە پەرلەمانی نوێی توركیا و لەماوەى رابردووشدا یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانەى هەدەپە کە بۆ كۆتایهێنان بەگۆشەگیری و ئازادی ئۆجەلان مانى لەخواردن گرتبوو. . دوێنێ (پێنجشەممە) دەزگاى دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وێنەى ئەو کەسەى بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى شارى هەولێرە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر کەسێک زانیارى لەبارەیەوە هەیە، دەزگا ئەمنییەکانى لێ ئاگادار بکاتەوە. . لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە” ئهو كهسهى كه وێنهكهى بڵاوكراوهتهوه (ناوى مهزلوم داغ)ـه، لهدايكبووى ساڵى (1992)ـه و خهڵكى شارى دياربهكره له توركيا، ناوبراو لهلايهن دهزگا ئهمنييهكانى ههرێمى كوردستانهوه داواكراوه”. .