گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە: دیپلۆماته‌ كوژراوه‌كه‌ى هه‌ولێر له‌گۆڕستانێكى سه‌ربازى له‌ئه‌نكه‌ره‌ به‌خاك سپێردرا

2019.07.19 - 11:36
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە: دیپلۆماته‌ كوژراوه‌كه‌ى هه‌ولێر له‌گۆڕستانێكى سه‌ربازى له‌ئه‌نكه‌ره‌ به‌خاك سپێردرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومى وسه‌ربازى تورکیا، ته‌رمى دیپلۆماتكاره‌ توركه‌ كوژراوه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر، له‌گۆڕستانێكى ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا، به‌خاك سپێردرا.   .     میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌، 18ى ته‌موزى 2019، به‌ئامادەبوونى ژماره‌یه‌ك لە به‌رپرسانى حكومى و سه‌ربازى توركیا و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكارى كوژراوه‌كه‌، ته‌رمى عوسمان كۆس، جێگرى كونسڵگه‌رى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌شارى ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا به‌خاك سپێردراوه.   .   ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، وه‌زیرانى ده‌رەوە و به‌رگرى و ناوخۆ و داد و حاكمى ئه‌نكه‌ره‌ و سوپاسالارى توركیا و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ى مه‌راسیمه‌كه‌ بوون و ته‌رمه‌كه‌ش له‌گۆڕستانێكى سه‌ربازى له‌ ئه‌نكه‌ره‌ به‌خاك سیپێردراوه‌. .