ناس کورد-
بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ماوەی کەرەنتینی توشبووانی کۆرۆنا کەم دەکرێتەوە بۆ پێنج رۆژ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاری دا، ماوەی کەرەنتین و پشووی پەیوەست بە نەخۆشی کۆرۆنا کەم بکاتەوە بۆ پێنج ڕۆژ.
لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم مەڵبەند و فەرمانگە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردووە و لە بڕیارەکە ئاگاداری کردوونەتەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش تەندروستی گەرمیان لە رێگەی نوسراوی فەرمییەوە گشتاندنی بۆ دەزگا پەیوەستەکان کردوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.