ناس کورد-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک لەسەر پردی کۆبانێ لە شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی (هەینی 25-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پاشنیوەڕۆی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ بەناوی (ت. ه) لەسەر پردی کۆبانێ خۆی هەڵدایە خوارەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاووڵاتییەکە بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و لەوێ چارەسەر دەکرێت."