گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

موقتەدا سەدر: فشار لەسەر دەسەڵاتی دادوەری هەیە

2022.02.24 - 20:02
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر: فشار لەسەر دەسەڵاتی دادوەری هەیە

ناس کورد- 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، فشاری حزبی و تائیفی لەسەر دەسەڵاتی دادوەریی عێراق هەیە بۆ دەربازکردنی بەشێک لە گەندەڵکاران و دەشڵێت، رێگە نادەن بە هەڵوەشاندنەوەی شكۆی دەسەڵاتی دادوەریی و دەوڵەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا (پێنجشەممە 24-2-2022) ڕایگەیاند، " بەپێی ئەو زانیارییە وردانەی پێمگەیشتووە فشاری حزبی و تائیفی لەسەر دەسەڵاتی دادوەریی هەیە بەتایبەت ئەو پرسانەی پەیوەندیدارە بە هەندێك دۆسیەی گەندەڵی و تۆمەتبارانی توندوتیژی كە شكۆی دەوڵەت و بارەگاكان و ئازادییان كردووەتە ئامانج."

 

سەدر لە پەیامەکەیدا جەختیشیکردووەتەوە لە شکۆی دەوڵەت و دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆییان و ڕایگەیاندووە، "ئەو کەس و لایەنانە لەڕێگەی ئەو فشارانەوە دەیانەوێت لە رێگەیەوە هەندێك لەوانەی تێوەگلاون دەرباز بكەن." 

 

هاوکات جەختیکردووەتەوە لە، " ڕۆڵی حكومەت لە دەستگیركردنی ئەوانەی تۆمەتبارن لە گەندەڵی و توندوتیژی، پێویستە زیاتر هێز بەكاربهێنن و ئێمەش هاوکار دەبین لەرێگەی پەرلەمان و كوتلەی زۆرینە و هاوپەیمانیی گەورەوە." 

 

ڕاشیگەیاندووە، رێگە نادەن بە هەڵوەشاندنەوەی شكۆی دەسەڵاتی دادوەریی و دەوڵەت، چونكە شكۆی عیراق لەسەروو هەمووانەوەیە.