گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەند بووە

داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوت ئاشکرا کرا

2022.02.24 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوت ئاشکرا کرا

ناس کورد-   

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی ئاشکرا کرد کە زیاتر بووە لە دوو ملیار و 322 ملیۆن دۆلار و کۆی داهاتی ساڵی ڕابردووش نزیکەی 84 ملیار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق (پێنجشەممە 24-2-2022) ڕایگەیاند، "لە ماوەی ساڵی 2021دا داهاتی نەوتی عێراق 83 ملیار و 973 ملیۆن و 290 هەزار دۆلار بووە." 

 

هاوکات وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، "لە مانگی ڕابردوودا عێراق 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە کە تێکڕا نرخی بەرمیلێک 83 دۆلار و 82 سەنت بووە و کۆی داهاتەکەی دوو ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار دۆلار بووە." 

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕە نەوتە لە ڕێگەی 29 کۆمپانیای جیهانیی جیاوازەوە فرۆشراوە.