ناس کورد-
ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەمەدان پرۆتۆکۆڵێکى هاوبەشیان واژۆکرد که تایبەتە بە بەهێزکردنی کاری بازرگانی‌و پیشەسازیو کشتوکاڵ‌و کردنه‌وه‌ی خولی پیشەیی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی (24-2-2022) وتى ”به‌مه‌به‌ستی بههێزکردنو بهرهوپيش چونی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان، پرۆتۆکۆڵێکی کاری هاوبەشمان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌مه‌دان واژۆ کرد، که خاڵی زۆر باشی تێدا بۆ خزمه‌تکردنی شاری سلێمانی، هیوادارین بتوانین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بیخه‌ینه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه”، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى ژورەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، واژۆ کردنی ئه‌م جۆره پرۆتۆتۆکۆڵانه ده‌بێته‌هۆی گه‌شه‌کردنی ئابووری له شاری سلێمانی و هه‌رێمی کوردستان و ده‌بێته‌هۆی کار ئاسانی کردنی زیاتر بۆ ئه‌و بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که کاری بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لاى خۆیەوە، سەرکونسوڵگەرى ئێران لەسلێمانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، یاداشتی هاوكاری هاوبه‌شی نێوان ژووره‌كانی بازرگانی هه‌مه‌دان و سلێمانی له‌خۆگرته‌ی 12 به‌ندی هاوكاری له ره‌هه‌نده جیاوازه بازرگانی، كشتوكاڵی، پیشه‌سازی، كانزایی، گه‌شتیاری و فێركاری ته‌كنیكی و پیشه‌ییه.