گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نرخى نەوت 100 دۆلارى تێپەڕاند

2022.02.24 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت 100 دۆلارى تێپەڕاند

ناس کورد-

نرخى نەوت 100 دۆلارى تێپەڕاند لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەوەش بەرزترین نرخە لەساڵى 2014 ەوە تا ئێستا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکردەوە (24-2-2022)، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بەڕێژەى 4.53% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 101.23 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

هەروەها نەوتى خاوى خۆرئاواى تەکساس بەڕێژەى 4.48% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 96.23 دۆلار.

 

 بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەهۆى دەستپێکردنى هێرشى سەربازى بەرفراوانى روسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا.

 

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى روسیا (24-2-2022) دەستپێکردنى هێرشى بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند.  

 

لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکە، دەنگى تەقینەوە لە کییفى پایتەختى ئۆکرانیا و چەند شارێکى تر بیسترا.  

  

هەروەها دەنگى تەقینەوە لە خارکیف دەبیسترێت، کە دووەم گەورەترین شارى ئۆکرانیایە و 35 کیلۆمەتر لە سنورى روسیاوە دورە.  

  

لاى خۆیەوە، بەرپرسێکى وەزارەتى ناوخۆى ئۆکرانیا رایگەیاند، پێگەکانى فەرماندەیی سەربازى ئۆکرانیا لە کییف و خارکیف روبەڕووى هێرشى موشەکى بوونەتەوە.  

  

بەپێی ئاژانسى ئینتەرفاکسى روسی، هێرشى موشەکى کراوەتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانى ئۆکرانیا.