ناس کورد-
نەخۆشخانەى منداڵبوون لە سلێمانى سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ دابینکردنى ژورى تایبەت بەژنانى دوو گیان تا لەکاتى منداڵبووندا مێردەکانیشیان بتوانن ئامادەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شلێر فایەق بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، بودجەیەک لە تەندروستى سلێمانییەوە تەرخانکراوە بۆ نەخۆشخانەکەیان بەمەبەستى دروستکردنى ژورى تایبەت و پێشکەوتووى منداڵبوون و هەر پیاوێکیش بیەوێت دەتوانێت لەگەڵ هاوسەرەکەى لەکاتى لەدایکبوونى منداڵەکەیاندا ئامادەبێت.