گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

پەروەردە لە بارەی بڕوانامەی كازمییەوە وەڵامی پەرلەمانتارێكی دایەوە

2022.02.23 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە لە بارەی بڕوانامەی كازمییەوە وەڵامی پەرلەمانتارێكی دایەوە

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەی عێراق دروستیى بڕونامەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقى سەلماند، ئەوەش لەوەڵامى پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کە پرسیارێکى لەو بارەیەوە ئاڕاستەکردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى پەروەردە کە واژۆى وەزیرى لەسەرە و دەست "ناس کورد" کەوتووە، مستەفا کازمى ساڵى 1983-1984 شەشەمى زانستى لە ئامادەیی میساقى پێشوو بڕیوە بە كۆدی تاقیكردنەوەی (60580098) کە ئێستا ناوى ئامادەیی کازمییەى ئێوارانە.

 

نوسراوەكەش وەڵامی پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەیە كە پرسیاری دەربارەی بڕوانامەی ئامادەیی سەرۆك وەزیران كردبوو. 

 

No description available.