کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، رایگەیاند "فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئێرانمان لە گەرووى هورمز، خستۆتە خوارەوە و تێکشکاندووە". . بەوتەى سەرۆکى ئەمریکا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکە چاودێرى کەشتى یوئێس ئێس بۆکەسەرى کردووە لە گەروى هورمز و بەو هۆیەوە تێکیانشکاندووە. . هاوکات سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى سزا سه‌پێنراوه‌كانى ئه‌مریكاوه ئێران له‌عێراقدا پاشه‌كشه‌ى كردووه. . له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى، دۆناڵد تڕه‌مپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئێران بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى كێشه بۆ زۆر وڵات و ڕێكکه‌وتنى ئۆباماش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا كاره‌سات بوو. . ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه، به‌هۆى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ریدا، ئێران له عێراق و یه‌مه‌ن پاشه‌كشه‌ى كردووه و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌كى نوێترى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵام له‌و كاره‌یاندا په‌له‌یان نیه. . له‌باره‌ى ناردنى شاند بۆ ئه‌و وڵاته، تڕه‌مپ ڕه‌تیكرده‌وه به‌مه‌به‌ستى دانوستان و ڕێكکه‌وتن شاندى تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ى ئێران بكات. .