گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارتى و یەکێتى چاوەڕوان بوون’’

ئاڵا تاڵەبانى: دواخستنى بڕیاردان لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە پێدانى کاتە بەلایەنەکان

2022.02.23 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵا تاڵەبانى: دواخستنى بڕیاردان لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە پێدانى کاتە بەلایەنەکان

ناس کورد-

 

ئاڵا تاڵەبانى ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دواخستنى بڕیاردان لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە، بۆ پێدانى کاتە بەلایەنەکان تا بگەنە رێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵا تاڵەبانى  (23-2-2022) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "پارتى و یەکێتى چاوەڕوانى ئەوەبوون ئەمڕۆ داادگاى فیدراڵى بڕیار بدات، پارتى چاوەڕوانى ئەنجامى کۆبوونەوەکە بوو بۆ ئەوەى کۆبوونەوەى هاوپەیمانى سێ قۆڵى بکات، یەکێتیش چاوەڕوان بوو بۆ ئەوەى بزانێت پرسی سەرۆک کۆمار بەکوێ دەگات".

 

وتيشى "دواخستنى بڕیارەکە پێدانى کاتە بۆ ئەوەى لایەنەکان بکەنە رێککەوتن، چونکە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار تەنها پەیوەندى بە پارتى و یەکێتى کوردەوە نییە، بەڵکو پەیوەندى بە شیعەشەوە هەیە کە کوتلەى گەورەیە و دەبێت چوارچێوەى هەماهەنگى و سەدر بگەنە لێکتێگەیشتن".

 

ئاڵا تاڵەبانى جەختیکردەوە، پێویستە پارتى و یەکێتى زیاتر گفتوگۆ بکەن، بەڵام یەکێتى کار بۆ کاندیدەکەى خۆى دەکات و دەنگى بۆ کۆدەکاتەوە.

 

دادگای فیدڕاڵی (23-2-2022) دانیشتنەکەی لەبارەى دووبارە کردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار دواخست بۆ 1ی ئازاری 2022.  

 

دوای ئەوەی دانیشتنی ڕۆژی 7ی شوباتی 2022ی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام نەدرا بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی و تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی، پەرلەمان جارێکی تر دەرگای کاندیدبوونی کردەوە.  

  

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا (23-2-2022) دادگا گوێی لە باسم خەشان، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق گرت کە سکاڵای تۆمارکردبوو لەوبارەوە و ڕایگەیاند، "سەرۆکی پەرلەمان تەنها خۆی دەرگای خۆپاڵاوتنی کردووەتەوە بەبێ ئاگاداری پەرلەمانتاران."  

  

پێشتر باسم خەشان لە ڕوونکردنەوەیەکدا پێشبینی ئەوەی کرد "دادگای فیدڕاڵی دەنگ بدات بە نادەستوریبوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری."  

 

وتیشی، "بابەتەکە لێدان نییە لە هیچ حزب و پێکهاتەیەکی سیاسی."