گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمه‌تى تێوه‌گلان به‌گه‌نده‌ڵیش دراوه‌ته‌ پاڵیان

ئەمریکا سزاى بەسەر ژمارەیەک لە بەرپرسى عێراقدا سەپاند

2019.07.18 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا سزاى بەسەر ژمارەیەک لە بەرپرسى عێراقدا سەپاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان به‌گه‌نده‌ڵى و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا چوار به‌رپرسى عێراقى كه‌ له‌نێویاندا پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌واى تێدایه،‌ خستە‌ لیستى ڕه‌شى سزاكانییه‌وه. . ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 18ى ته‌موزى 2019)، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد، له‌ئێستادا سزاكه‌ به‌سه‌ر ڕه‌یان كلدانى سه‌ركرده‌ى جوڵانه‌وه‌ى بابیلۆن و وه‌عد قه‌دۆى فه‌رمانده‌ى شه‌به‌ك له‌ده‌شتاییه‌كانى نه‌ینه‌وا و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نه‌وفه‌ل عاكوف پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌وا و ئه‌حمەد جبورى په‌رله‌مانتاردا، سەپێنراوە. .   پێشتریش مایك پێنسى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌میانى به‌شداریكردنى له‌كۆنگره‌ى سه‌ربه‌ستیه‌ ئاینیه‌كان كه‌ له‌واشنتۆن به‌ڕێوه‌ چوو ڕایگه‌یاند، واشنتۆن چیتر ده‌ستى به‌ستراو نابێت له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرى میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ئێران و سزا به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرس و كه‌سایه‌تیه‌كى عێراقى سه‌ر به‌ئێراندا ده‌سه‌پێنێت. .