گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

“پلانمان هەیە بۆ پاش ڕێبەر بارزانی”

پەرلەمانتارێکی پارتی: دورخستنەوەی زێباری هەروا بەئاسانی تێناپەڕێت

2022.02.23 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی پارتی: دورخستنەوەی زێباری هەروا بەئاسانی تێناپەڕێت

ناس کورد-

ماجد شنگالی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند، دورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار "هەروا بە ئاسانی تێناپەڕێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ماجد شنگالی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (23-2-2022) دەڵێت، "باوەڕ بکەن ئەوەی بەسەر بەڕێز هۆشیار زیباریدا هات هەروا بە ئاسانی تێناپەڕێت" و بەڵێن دەدات کە "منیش وەک پەرلەمانتار سکاڵا دژی هەموو ئەو کەسانە تۆمار دەکەم کە خۆیان بۆ پۆستێک کاندید دەکەن و گومانی گەندەڵییان لەسەرە."

 

 

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی چی دەکەن ئەگەر دادگای فیدڕاڵی کاندیدبوونی ڕێبەر ئەحمەدیشی ڕەتکردەوە، ماجد شنگالی وتی، "تاوەکو ئەم ساتە هەموو هەوڵ و ئامانجمان لەگەڵ برایان لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی ئەوەیە کە ڕێگری لە تێپەڕبوون و دەرچوونی بەرهەم ساڵح بکەین."

 

ڕۆژی 13ی شوباتی 2022، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بەوەی هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید بکات بەوپێیەی مەرجەکانی "باشی ناوبانگ و ڕاساڵی" تێدا نییە.

 

دوای جارێکی تر کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، پارتی ڕێبەر ئەحمەدی بۆ پۆستەکە کاندید کرد.

 

دواتر هۆشیار زێبارى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانى تۆمەتبارکرد بەوەى لەپشت جوڵاندنى ئەو سکاڵایەوە بوونە کە لەدادگاى فیدراڵى لەسەرى تۆمارکراو بەهۆیەوە بێبەشکرا لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

زێبارى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى بی بی سی وتى، ئەو سکاڵایە لەلایەن سێ پەرلەمانتارى یەکێتییەوە لەسەرى تۆمارکراوە و لەلایەن بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانییەوە جوڵێنراوە.

 

دەشڵێت، چارەسەرى زۆریان خستووەتە بەردەم یەکێتى بۆ دەستهەڵگرتن لەپۆستى سەرۆک کۆمار، لەوانە پێدانى سەرجەم پۆستەکانى دیکە، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە "ناكرێت ئێمە 31 كورسیمان هەیە، یەكێتی 17 بۆ 18 كورسی هەیە یەكسان بین".