گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەیرانى ئۆکرانیا

ئەمەریکا قۆناغى یەکەمى سزاکانى بەسەر روسیادا راگەیاند

2022.02.22 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا قۆناغى یەکەمى سزاکانى بەسەر روسیادا راگەیاند

نس کورد-

سەرۆکى ئەمەریکا قۆناغى یەکەمى سزاکانى بەسەر روسیا راگەیاند، بەهۆى دەستپێکردنى هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

  جۆ بایدن لەوتەیەکدا جەختیکردەوە بست بستى ئەو شوێنانە دەپارێزن کە لەچوارچێوەى ناتۆدان، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەپێدانى چەکى بەرگرى بە ئۆکرانیا.

  

وتیشى "وتەکانى پۆتین دەریخست کە روسیا نیازى گفتوگۆى نییە، واشنتن تا ئێستاش پارێزگارى لەرێگەى دیبلۆماسی دەکاتەوە لەگەڵ مۆسکۆ بۆ گەیشتن بە چارەسەر".

 

قۆناغى یەکەمى سزاکانى ئەمەریکا بانک و ژمارەیەک دامەزراوەى دیکەى روسیا دەگرێتەوە.

 

پێشتر پەرلەمانى روسیا رەزامەندى نیشاندا لەسەر داواکەى ڤلادیمێر پوتین بۆ بڵاوەپێکردنى سوپا لەئۆکرانیا بەمەبەستى پشتیوانى لەجوداخوازەکانى ئەو وڵاتە کە لەلایەن مۆسکۆوە پشتیوانى دەکرێن.  

  

پێش کۆبوونەوەى پەرلەمان، نيكولاى بانكوف جێگرى وەزیرى بەرگرى روسیا داواکەى پوتینى خوێندەوە بۆ ناردنى هێز بۆ ئۆکرانیا و بەدەنگى 153 پەرلەمانتار پەسەندکرا.  

  

لاى خۆیەوە، پوتین لەوتەیەکدا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى پاڵپشتى سەربازى پێشکەشى هەردوو کۆمارى دونيتسك ولوغانسك دەکات و هێزیان بۆ دەنێرێت ئەگەر پێویست بکات.  

  

هەروەها دەسەڵاتدارانى ئۆکرانیاى تۆمەتبارکرد بەوەى رێککەوتنى مینسکیان کوشتووە دانیشتوانى دونباس کۆمەڵکوژ دەکرێن.    

  

پوتین جەختیکردەوە، باشترین چارەسەرى گرژییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستبەرداربوونى ئەو وڵاتەیە لەهەوڵەکانى بۆ بەئەندام بوون لە ناتۆ.