کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى کە له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌ڵمانیاوه بڵاوکراوەتەوە، له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا نزیكه‌ى دوو ملیۆن كۆچبه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌و وڵاته كردووه و زیاتر لهملیۆنێكیش كه ئه‌و مافه‌یان پێدراوه، كۆچبه‌رى سورى و عێراقى و ئه‌فغانی بوون. . لەو ئامارەى کە نوسینگه‌ى ئامارى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا بڵاویکردۆتەوە و میدیاكانى ئه‌ڵمانیا بەدواداچوونیان بۆ کردوە، ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى داواى مافى مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیا كردووه له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ى 2 ملیۆن كۆچبه‌ر. . فه‌رمانگه‌كه ڕونیشى كردووه‌ته‌وه له‌كۆى 1 میلۆن و 800 هه‌زار كۆچبه‌ر كه داواى مافى په‌نابه‌ریان كردووه، 1 میلۆن و 3 هه‌زار كۆچبه‌ر مافى مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوه كه‌زیاتر له‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه لهوڵاتهكانى سوریا و عێراق و ئه‌فغانستانه‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا كۆچیان كردووه. . هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانگه‌ى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه داواى مافى په‌نابه‌رێتیان كردووه به‌راورد به‌ساڵى پار 6 هێنده زیادى كردووه. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، 71% ئه‌وانه‌ى مافى په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه زیاتر ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه له‌ماوه‌ى 5 ساڵى ڕابردوودا ڕوویان له‌ئه‌ڵمانیا كردووه. .